لە شەوی سەری ساڵی نوێ لە شاری سلێمانی بەپێی لێدوانی “سامان نادر”، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی، 45 کەس بەهۆی رووداوه‌كانی شەڕەچهقۆ، کەوتنەخوارەوە، بورانەوە و ڕووداوی هاتووچۆوه رەوانەی نەخۆشخانە کراون و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوودا 110 حاڵەت لە شوێنەکانی خۆیان چارەسەریان بۆکراوە.
به‌گوێره‌ی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له (24) كاتژمێری رابردوو رووداو و سهردانیكردنهكان له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشاخانه‌ی شار به‌مشێوه‌یه تۆماركراون:
255 هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە
160 هاووڵاتی له نەخۆشخانە خه‌وێندراون و ماونه‌ته‌وه
6 حاڵەتی رووداوی هاتووچۆ تۆماركراوه
27 حاڵەتی کت‌وپڕ هه‌بووه
4 حاڵەتی بەربوونەوە
3 حاڵەتی برینداربوون به چەقۆ
3 حاڵەتی کەوتن
3 حاڵەتی بەرکەوتنی فیشەك
22 حاڵەتی جیاجیا
1 حاڵەتی خنکان هه‌بووه