نێچيرڤان بارزانى، بە مەبەستی بەشداریی لە كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا، بانگهێشتى باكو کرا.
دووشه‌ممه، 22-07-2024، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نه‌سير ماممادۆڤ، باڵيۆزى ئازه‌بايجان له عێراق كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا باڵيۆزى ئازه‌ربايجان بانگهێشتنامه‌يه‌كى فه‌رميى سه‌رۆكايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى بۆ نێچيرڤان بارزانى، گه‌يانده سه‌رۆكى ديوان بۆ به‌شداريكردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى لووتكه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ئاووهه‌وا (COP29) كه ڕۆژانى (11) بۆ (22)ى مانگى يازده (نۆڤه‌مبه‌ر)ى ئه‌مساڵ له باكوى پايته‌ختى ئازه‌ربايجان به‌ڕێوه ده‌چێت.
له ديداره‌كه‌دا هه‌روه‌ها بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئازه‌ربايجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كران.
باڵيۆزى ئازه‌ربايجان “خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ باكو و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان ئيلهام ئه‌لييه‌ڤ، لاپه‌ره‌يه‌كى نوێى له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه”.