بەریتانیا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆڵبارین له عێراق ده‌دات
یوسف موئەید بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی ژینگە ڕایگه‌یاند، به پاڵپشتیكردنی به‌ریتانیا ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵ و سنووردارکردنی ته‌واكراوه و به‌منزیكانه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م پڕۆژەیە لەلایەن تیمێکی نیشتمانی لە سەرجەم وەزارەتەکانەوە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی حکومەتی بەریتانیا و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە تیشک دەخاتە سەر پەرەپێدانی چارەسەری ته‌واوه‌تی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی خۆڵبارین و تێكچونی زه‌وی له باشووری عێراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی له پارێزگاكانی عێراق.
شیاوی باسه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و نه‌بوونی سه‌وزایی له زۆبه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باشووری عێراق، ساڵانه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا ڕێژه‌ی خۆڵبارین زۆر زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه ته‌نگییان هه‌یه.