سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی پاسەپۆرت لە ئاکرێ کرایەوە

د. دلاوەر هەرکی، قیمقامی قەزای ئاکرێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کردنەوەی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانی پاسەپۆرت ڕاگەیاند و وتی؛ هاووڵاتیانی قەزاکانی بەردەڕەش و شێخان و ئاکرێ لێی سوودمەند دەبن.

قایمقامی قەزای ئاکرێ، وتیشی؛ تێچووی ئەو پاسەپۆرتە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو ئەو پارە بۆ کۆمپانیا و حکوومەتی عێراق دەگەڕێتەوە، کە بڕی تێچووەکە ٩١ هەزارە و بەشێوەی کریدیت کارد، ڤیزا کارد یان ماستەر کارد دەدرێت”، دەشڵێت، پارەی کاش لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.
ئەوەشی خستەڕوو؛ یەکەم پاسەپۆرت بۆ کوڕی شەهید هوجام سورچی دروست کرا”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە؛ ئەوەی ماستەر کاردی نەبێت، ئەوە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرت ئاسانکاریی کردووە، ئەویش لەبەردەرگا کریدی کارد دەفرۆشێت کە نرخی 91 هەزار دینارە، پارەکەش بۆ حکوومەتی فیدراڵییە.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، لیوا دیدار عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی ڕاگەیاند؛ ئەو پاسەپۆرتە “B”یە و ساختە ناکرێت، لەماوەی کاتژمێرێکدا دەتوانی ببیتە خاوەن پاسەپۆرت.

ھەواڵی زیاتر