توێژەرێكی كورد: دیاسپۆره وەك ئەكتەرێكی كاریگەر لە هەردوو بەرەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا دەبینرێن

ئاوات موستەفا توێژەرێكی سیاسی كوردە و دانیشتووی وڵاتی بەڕیتانیایە و چەندین توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی نووسیوە و لە یەكێك لە توێژینەوەكانیدا بەناوی (كاریگەریی و ئەركە سەرەكییەكانی دیاسپۆرە هەم هێز و هەم چەكووشه بۆ ئازاردانی نیشتیمانی دایك ) كه نووسه ر تیشكی خستۆتە سەر گرنگی دیاسپۆرە كە زۆرجار وەكوو ئەكتەرێكی نافەرمی و نادەوڵەتیی دەردەكەوێت .

لە سەرەتای توێژینەوەكەیدا ئاوات دەڵێت : دیاسپۆرە یان ره وه ند ئەكتەرێكی نافەرمی و نادەوڵەتییە كە ئالوگۆری و تێكەڵاوی لەگەڵ ئەكتەرە دەوڵەتییەكان دروست ده كات، لەوانەش بە پلەی یەكەم وڵاتی میواندار كە ئەو مەملەكەتەیه كە ئێستا تێیدا ژیان دەكات لەهەمان كاتیشدا وڵاتی ڕەچەڵەكی خۆیان.
دەشلێت : دیاسپۆرە وەك گرووپێكی كۆكراوە لە چوارچێوە نەتەوەیەكی دیاریكراو كە هەستێكی بەهێزی ناسنامەیی و بەیەكەوەیی گرێیاندەدات، دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. ئەم كاریگەریانە تا ئەو شوێنەی كە پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆییەوە هەیە، لەوانەیە كاریگەرییان هەبێت له لایه ك لەسەرسیاسەتی ناوخۆیی واته لۆكالی یان شارەوانییەكانی وڵاتی دایك و هەم لەسەر سیاسەتی ناوخۆیی وڵاتی دووه م كە ئه مه ش به یوه ندی بەو پرسانەوه هه یه كە جێگەی سەرنجی ئەوانن. دیاسپۆرە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، دەسەلاتی ئەوەیان هەیە كە كاریگەری دروست بكه ن لەسەر هەردوو بڕیارەكانی سیاسەتی دەرەوەی نیشتیمانی و هەم لەسەر بڕیارەكانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە زۆر جار نوێنەرایەتی هێزو دەنگی نەرم بۆ هەردوو وڵاتی دایك و وڵاتی هەلبژێردراو دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی توێژینەوەكەی ئاوات موستەفا ئاماژە بەوە دراوە كە تادێت دیاسپۆرە وەك ئەكتەرێكی كاریگەر لە هەردوو بەرەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا زیاتر دەبینرێن. كۆمەلگەی دیاسپۆرەكان وەك ئەكتەری به هێزی دیپلۆماسی بەدوایاندا دەگەڕێن و بەشدارییان پێدەكه ن بۆ بەجێگەیاندنی ئەركە سەرەكییەكانی دیپلۆماسی كە بریتیین لە بنیاتنانی پەیوەندی، نوێنەرایەتیكردن و دانوستاندن.هەروەها ڕەنگە دیاسپۆرەكان هەوڵی كاریگەریخستنه سه رئەجێنداكانی سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوە لە وڵاتانی نیشتیمانیشدا ا بدەن، یانیش لۆبی بۆ ئەكتەرەكانی دیكەی دەوڵەت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە دەرەوەی هەردوو نیشتیمانیش دروست بكه ن.
توێژەرەكەی كورد دەڵێت : دیاسپۆرە بە شێوەیەكی دیفاكتۆ باڵیۆزی كلتووری نیشتمانی خۆیانن لە وڵاتی دووەم بۆ خۆیان و وڵاتی نیشتیمانیاندا و دەتوانن دەنگێكی نێودەوڵەتی بەهێزیان هەبێت هەم وەك گرووپی بەرژەوەندی تایبەت لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی نیشتمانی و هه میش وەك تۆڕی كۆمەڵگەی مەدەنی.
دیاسپۆرە دەتوانێت یارمەتی هەوڵەكانی دیپلۆماسی گشتی بدات، وەك باڵیۆزی نیازپاكی خزمەت بكات و یارمەتیدەربێت بۆ به پڕۆژەكردنی و ده رخستنی وێنەیەكی ورد و هاوچەرخ لە دەرەوەی وڵات بۆ رێخۆشكردن و وێناكردنی دەروازەیەك كە لە ستراتیجیەتی وڵاتی دایك یان وڵاتی هەلبژێردراودا نەخشەی بۆ كێشراوە. ئەگەر ئەندامانی دیاسپۆرەی كورد لە بەریتانیا وەك نموونە بە شێوەیەكی دروست كۆبكرێنەوە، دەتوانن ئامرازی بەهێزی هێزی نەرم بن و ببنە ئامرازێكی بەهێز بۆ بەهێزكردنی وڵات بە ئاراستەی ئاشتی و پتەوكردنی بەها نیشتیمانییەكان. بەشداریكردنی دیاسپۆرە یان كەمە نەتەوەكان بۆتە تووخمێكی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی پێشكەوتوو بەتایبەتی وڵاتانی رۆژئاوا، كە بۆ ئامانجە ئابووری و سیاسی و ستراتیژییەكان بەكاربهێنرێت.
ئاوات پێیوایە كە دیاسپۆرە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دروستكردنی وێنەیەكی ئەرێنی وڵاتێك و زیادكردنی ئەو كارانەی كە لەلایەن باڵیۆزخانەكانەوە لەم بوارەدا ئەنجام دەدرێن. دیاسپۆرە وەك ‘باڵیۆزی‌ نافەرمی
بێویستە خوێندنەوەی بۆ بكرێت سه باره ت به وڵاتێك بۆ ئه وه ی وێنەی وڵاتێك لە ڕێگەی ئەوانەوە پڕۆژەسازی بۆ بكرێت. بێگومان ئه مه ش ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە تەواوكردنی هەوڵەكانی حكوومەتێك بۆ به پڕۆژەكردنی هێزی نەرمی خۆی، بۆ نموونه هێزی دیپلۆماسی كلتووریی. دیاسپۆرە سەرچاوەی سەرەكین لە پشتگیریكردنی هەوڵە فەرمییەكان لە گەیشتن بە ئامانجەكانی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتێك كە دەرئەنجامی لەباریان هەیە لە ڕێگەی جێگیركردنی ئامرازەكانی هێزی نەرم. زۆرجار دیاسپۆرە سه باره ت به سیاسەتەكانی وڵاتی نیشتیمان له مه ڕ پرسەكانی سیاسەتی دەرەوە كە ڕووبەڕووی نیشتیمان دەبنەوە ڕێكدەكەون و بۆ پشتیوانی لەم جۆرە سیاسەتانە كۆدەبنەوە. بێگومان دیاسپۆرە دەتوانێت كاریگەریی بەهێزی لەسەر سیاسەتەكانی دەرەوەی هه ر دوو وڵاتی میواندار و وڵاتی دایك هەبێت بەڵام بەمەرجێك كە ئامانجەكانی سیاسەتی دیاسپۆرە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی دەوڵەتی میوانداردا بگونجێت و نەبنە هەڕەشە لەسەر نیشتیمانی دایك و بەركەوتەی بەرژەوەندییەكان دروست نەكەن.

ھەواڵی زیاتر