سەرکەوتنی پارتی، گەرەنتیی پاراستنی کوردستانە

وەیسی سەعید وەیسی

پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
ئەم جارەشیان ئاسۆی سەرکەوتنێکی گەورە دیارە، خەلکی کوردستان حەکیمی ویژدانی خۆیان دەبن و بەدەنگەکانیان پێناسەی سەنگ و شکۆی پارتی دەکەنەوە، خەمی گەورە بەحزبی گەورە دەسپێرن.
پارتی لەژیانی سیاسیدا خاوەنی ئەزموون وحوکمڕانییەکی دەوڵەمەندە دەسکەوتی زۆر گەورەی بۆ کوردستانیان بەدەست ھێناوە، ئەمەش وادەکات کوردستانیان ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و پاداشتی ڕابردووی پڕ لەسەروەری پارتی بکەن.
بە دڵنیاییەوە تا خەلکی کوردستان پشتگیری لەپارتی بکات، ھیچ ھێزێک ناتوانێت پارتی بچەمێنێت، ڕابردوو سەڵماندی پارتی بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلی کوردستانی پاراستووە، بۆ گەرەنتی پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان لەھەمووکات پێویستر پێویستیمان بەھەبوونی پارتی هەیە.
چونکە پارتی قەڵغانی پاراستنی مافەکانی خەلکی کوردستانە، ھەڵگری ئاڵا و ناسنامە و سەروەرییە نەتەوەییەکانە، کوردستانیان ئەو ڕۆژانەیان لەبیر ماوە چۆن لەکاتی چارەنووسسازدا بەتەنھا پارتی لەھێڵی پێشەوەی بەرگری مایەوە، ئامادەبووە بۆ پاراستنی( خاک -میللەت )قوربانی بدات، داستانەکانی (پردێ -سحێلا)شاھیدی ڕاستیەکانن، ھەر ئەمەش وای کردووە لەلایەن ناحەزانی دۆزی کورد زۆرترین دژایەتی بکرێت.
بۆیەش لە پێناو داھاتووێکی باشتر و وڵاتێکی ئارام و خۆشگوزەران خەلکی کوردستان پارتێکی بەھێز ھەڵدەبژێرن.

ھەواڵی زیاتر