حزبە کوردستانییەکانی کەرکووک: دەبێت کوردێک ببێتە پارێزگاری کەرکووک

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک جەختیان لەوە کردەوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و دەبێت کوردێک ببێتە پارێزگار.

شەممە 21ـی تەمووزی 2024، کۆبوونەوەی حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک بەڕێوەچوو. هاوکات داوا لە لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکبهێنن بۆ خزمەتکردنی شاری کەرکووک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.

حزب و لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک، جەخت لەوە دەکەنەوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە و دەبێت کوردێک ببێتە پارێزگار.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا هەموو حزبەکان هاوڕابوون لەوەی لەکاتی پێویستدا کۆبوونەوەی بەرپرسی یەکەمی حزبەکان بکرێت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ـی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه‌ هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد. سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه‌.

ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.

باسی لەوەش کرد، “کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە”.

لای خۆیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: بە دڵنیاییەوە کوردێک دەبێتە پارێزگار بەهۆی ئەوەی کورد زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی بەدەست هێناوە.

جەختی لەوەش کردەوە: ڕێککەوتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە کراوە کە پێکەوە ئیدارەی پارێزگاکە بکەن بە هاوبەشی.

ھەواڵی زیاتر