وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند:پرۆسەی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە مەترسی لافاو لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هەولێر بەردەوامە.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: هێشتا پرۆسەی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوە ئاوییەکان بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە مەترسیی لافاو لە ناوچە جیاوازەکانی شاری هەولێر بەردەوامە.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه لەم چوارچێوەیەشدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر کەندی ژمارە 16ی پشت شاری زێڕین و “گوندی کۆری”یان لە شاری هەولێر فراوان کرد، وەک لە وێنەکاندا دیارە کەندەکە بەشێوەیەکی بەرچاو فراوان کراوە.