خەمی مەخموور خەمی هەمووان

ئاری ئاغۆک

خەمەکانی مەخموور ناونیشانی کتێبێکی تازە جاپکراوە، لەکۆکردنەوەو ئامادەکردنی نووسەرو ڕۆژنامەنووس بەختیار پاڵانی یە و لەسەر ئەرکی بەڕێز غەفوور مەخمووری چاپکراوەو پێشەکی بۆ نووسراوە، لێرەدا هەوڵدەدەین خوێندنەوەیەکی خێرا لەسەر ناوەرۆکی ئەم کتێبە بکەین.

بێگومان هەر نووسەرێک پرۆژەی کتێبێک دەهێنێتە چاپکردن ، ئەوا مەبەست و ئامانجێکی هەیە، بۆیە بەختیار پاڵانی هەم وەک مەخمووریەک هەم وەک رۆژنامەنوسێکی دەڤەری مەخموور و وەک سەرنووسەری رۆژنامەی دەنگی مەخموور ، زیاتر لە گرفت و ئێش و ئازارەکانی خەڵک و دەڤەر و ژینگەی جوگرافی مەخموور دەگات، بۆیە ئەم هەوڵەی جێی دەستخۆشیە.
ئەم بەرهەمە لە دووتووێی کتێبێکی ٢٥٠ لاپەرەیی لە ووتاری ٨٠ نووسەرو رۆژنامەنووس پێک هاتووە، کە لەژمارە ١ تاکوو ٥٠ رۆژنامەی (دەنگی مەخموور )نووسەران و خەمخۆرانی ئەم شارە ئاماژەیان پێکردووە ، کە سەرجەم بابەت و ووتارەکان باس لەگرفتە ئیداری و سیاسی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و هونەری و وەرزشی دەکەن، بێگومان ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەکی گرنگی رۆژنامەوانی و مێژوویی و ئەرشیفی سوودو بایەخی خۆی دەبێت لە ئێستاو ئاییندە.
بۆ ئەوەی زیاتر و ڕوونتر بۆ ئەو کەسانەی توێژینەوە، یاخود نامەی ماستەرو دکتۆرا دەربارەی مەخموورو مێژوو و دیرۆک و باس و بابەتە پەیوەندارەکانی تایبەت بەمەخموور دەکەن ، لێرەدا ناوی بابەت و نووسەرەکانی نێو ئەم کتێبە دەخەینەڕوو.
*مەخموور دەڤەرێکی وێرانەوپێویستی بە ئاوڕدانەوە هەیە (غەفوور مەخمووری)
*دەنگی مەخموور دەنگی مەغدووریەت و مەزڵوومیەتی مەخمووریانە (غەفوور مەخمووری).
*مەخموور بەشێکە لەکوردستان نەک ئەفریقیا (غەفوور مەخمووری).
*بەهەموو لایەکمان بۆ سەوزکردنی مەخموور کاربکەین (غەفوور مەخمووری).
*دەنگی مەخموورو خەمی مەخموور (غەفوور مەخمووری).
*مەخموور دوای دیمستۆرا (بەختیار پاڵانی).
*مەخموور لەقەزاوە بۆ گوند (بەختیار پاڵانی).
*بەعسیەکانی مەخموور ئێستاش ڕێزیان هەیە (بەختیار پاڵانی).
*مەخموور ناگەڕێتەوە (بەختیار پاڵانی).
*چۆن کێشەو کەموکوڕیەکانی مەخموور چارەسەر دەکرێن (بەختیار پاڵانی).
*بۆچی مەخمووریەکان دەنگیان نەدا (بەختیار پاڵانی).
*دەنگی مەخموور ناوەستێت (بەختیار پاڵانی).
*مەخموور بەحەیران برینەکان دەلاوێنێتەوە (بەختیار پاڵانی).
*لەدواجار مەخموور مانیگرت (بەختیار پاڵانی).
*مادەی ١٤٠و کێشە خزمەتگوزاریەکانی شاری مەخموور (جەمیل سنجاوی).
*باجەژنی نەورۆزو ١٨مین ساڵیادی ڕاپەڕین بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پیرۆز بکەین (جەمیل سنجاوی).
*کێ سوودمەند دەبێت لەکانە نەوتیەکانی مەخموور (سامان قەرەچووغی).
*داهاتەکانی مەخموور دەچێتە کام خەزێنەوە (سامان قەرەچووغی).
*بۆچی مەخمووریەکان یەکدەنگ نین (سامان قەرەچووغی).
*فریای مەخموور بکەون تا وەک سەعدیەو جەلەولای لێ نەهاتووە ( سامان قەرەچووغی).
*ئەرێ سەرۆکەکان مەخموورتان چۆن بینی (سامان قەرەچووغی).
*مەخموور نیە مەغدوورە (سامان قەرەچووغی).
*دەنگی مەخموورو بێ دەنگی مەخمووریەکان (سامان قەرەچووغی).
*کێ قەرەبووی مەخمووریەکان دەکاتەوە (سامان قەرەچووغی).
*ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە مەخمووریەکان بێنە شەقام (سامان قەرەچووغی).
*هەیاسە لەمەخموور چ باسە (سامان قەرەچووغی).
*هەڵسەنگاندنێک بۆ پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١١ی قەزای مەخموور (سامان قەرەچووغی).
*کوردو عەرەبی ڕەسەن (موحسین شوانی).
*ئەرێ بەڕاست مەخموور خۆشە (موحسین شوانی).
*پیاوانی سەردەمی بەعس جارێکی دیکە دەبن بەنوێنەری خەڵکی مەخموور (موحسین شوانی).
*مەخموورو بەڵێنی بەرپرسان (موحسین شوانی).
*خەمەکانی مەخموور (موحسین شوانی).
*بەپێی نوسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، دەبوایە مەخموور لە ساڵی ٢٠٠٥ بگەڕابوایەوە سەرکوردستان (موحسین شوانی).
*مەخمووریەکان هەتاکەی بێ دەنگی هەڵدەبژێرن (موحسین شوانی).
*هاتنی عەرەب بۆ مەخموور تەعریبێکی دیکەیە لەسەردەمی عیراقی فیدڕال (موحسین شوانی).
*مەخموور شاری بەتەمای خواو بێ ئەنجوومەنی قەزا (موحسین شوانی).
*کێ دەکرێتە قایمقام (موحسین شوانی).
*مەخموور لەدەرەوەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە( موحسین شوانی).
*مەخموور وێستگەی سەردانی بەرپرسەکان (موحسین شوانی).
*ئەگەری هاتنی سوپای ئێراق بۆ مەخموور (خەلیل پاڵانی).
*ئازارەکانی دڵی هەرێم (خەلیل پاڵانی).
*مادەی سەدو هەندێک چی بەسەرهات (خەلیل پاڵانی).
*لەقەل بووین نەهێڵن لەکۆتریش بین (خەلیل پاڵانی).
*بەڵێ……مەخموور جیاوازە (خەلیل پاڵانی).
*مەخموور قوربانی ئاکرێ و دەستوور (خەلیل پاڵانی).
*ئەرێ وەزارەتی ناوچە دابراوەکان (خەلیل پاڵانی).
*منداڵە سەرمابردووەکانی مەخموورو سۆپا پڕ نەوتەکانی دەسەڵات (خەلیل پاڵانی).
*نەوتی مەخموور بۆ کوێ دەڕوات (خەلیل پاڵانی).
*سەرۆکی حکومەت ئاوڕێکیش لە مەخموور بدەرەوە (خەلیل پاڵانی).
*مەخموور شاری خەونەکانە (خەلیل پاڵانی).
*١٢ی ئادارو ١٢ پێداویستی مەخموور (خەلیل پاڵانی).
*خەمەکانی مەخموور (خەلیل پاڵانی).
*بەدەنگدانمان مەخموور دەتوانین بگەڕێنینەوە باوەشی کوردستان (نیان ئیمام).
*بەرپرسان ئاوی مەخموور ناخۆنەوە (شێرکۆ مەحموود).
*مەخموور لەنێوان دوێنی و ئەمڕۆدا (شاخەوان خالید).
*نەکەن قسە بکەن (تەحسین شێروانی).
*لە مەخموور بۆ پێشخستنی وەرزش چی بکەین (عەبدولڕەحمان ئادەم).
*با هەموومان پشتگیری یانەی مەخموور بکەین (عەبدولڕەحمان ئادەم).
*شەیتانیش دەستی لەمەخموور شوشتوە (خالید مەخمووری).
*پێستی بزن و دۆشەکی تورکی (خالید مەخمووری).
*مادەی ١٤٠ و خەڵکی رەسەنی ناوچەکە (خالید مەلا سەعدی).
*لەمەخموور ئاخیر زەمانە (خالید مەخمووری).
*دەنگێکی تەنیا (یوسف مەخمووری).
*لەعەبدولڕەحمان بابانەوە تا بارزانی سەید کاکە (یوسف مەخمووری).
*٨٢ساڵە قەزایەو ئێستاش لەگوند دەچێ (ئازاد مەخمووری).
*مەخموور بێ خاوەن و مەغدوورە (ئازاد مەخمووری).
*رێگای مەخموور ڕێگای مەرگ (ئازاد مەخمووری).
*دکتۆر بەرهەم و خەمی مەخمووریەکان (فاروق ساڵح رەسول).
*هەرگیز برایەتی نێوان کوردو عەرەب دروست نابێت (فاروق ساڵح رەسول).
*نووسەرو کێشەکانی نووسین لەمەخموور(سالار سیامەند).
*پایزی ٢٠١١ بەهاری مەخمووریەکان (کارزان مامەند پیران).
*مافەکانمان بۆ بگەڕێننەوە تا گلەیی نەکەین (سەید عەلی سەید ڕەمەزان).
*پڕۆژە ئاودێریەکانی مەخموورو ڕونکردنەوەیەک (محەمەد حەمید).
*جەند سەرنجێک بۆ ئافرەتانی مەخموور (شیلان یاسین).
*ئاوی مەخموور سەرچاوەی نەخۆشی یە (بارزان مەخمووری).
*ئافرەتانی نەخوێندەوار پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەیە (ڕۆژهەڵات مەخمووری).
*پاس و تەکسی (چریکە مەخمووری).
*مەخموورو گرنگی خەباتی ڕۆشنبیری (هەڵۆ نانەکەلی).
*گەنجانی دیبەگە نیگەرانن (گۆران زاهیر).
*پێگەی مەخموور لە ئاسایشی نەتەوەیی دا (غازی جەعفەر).
بێگومان هەر یەکێک لەم ناونیشانە خۆی لەخۆی دا پەیامێکە بۆ هەمووان و پێمان دەڵێن کە شاری مەخموور هەمیشە پەراوێز خراوە، ئەوەی نووسەران و ڕۆشنبیرانی مەخموور بەقەڵەم و دیدگا لەم کتێبەدا و لەرۆژنامەی دەنگی مەخموور دەریانبڕیوە خەمێکی لەمێژینەیەو لەهەر ژمارەیەکی ڕۆژنامەی دەنگی مەخموور وەک دەنگێکی دلێر بابەت و پرسە گرنگەکانی رۆژیان خستۆتە ڕوو، بەڵام لێرەدا دەپرسین تاچەند کێشەو گرفتەکان چارەسەرکراوە ئەوە بۆ خەلک و جەماوەر جێدێیلین………
*لەکۆتایی دا دەستخۆشی لەیەکەیەکەی نووسەرانی نێو ئەم کتێبە دەکەم کە لەڕوانگەی خەمخۆری وپەرۆشیان بۆ شارەکەیان ئەم پرسە گرنگانەیەن خستۆتەڕوو، دەستخۆشی لە رۆژنامەنووس بەختیار پاڵانی دەکەم بۆ کۆکردنەوەو ئامادەکردنی ئەم کتێبە ، دەستخۆسیش لە نووسەرو سیاسەتمەدار غەفوور مەخمووری دەکەم وەک خەمخۆری مەخموور ئەرکی چاپکردنی ئەم کتێبەی گرتۆتە ئەستۆ.

ھەواڵی زیاتر