ئەیاس سایبگۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیاس سایب، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی” گیان و گیان” لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

ئەوە نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەیاس سایبە، ئەو بەرهەمە تازەیەی هونەرمەند لە تێکست و ئاوازی ئارش عوسمانە و ئالان حوسێن کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپی بەرهەمەکەی کردووە و ئەوە نوێترین بەرهەمی ئەوە و کە ماوەیەکە لەگەڵ ئارش عوسمان خەریکی تۆمارکردنی ئەو بەرهەمە نوێیەن و هیوادارە ئەو گۆرانییە تازەیە بەدڵی هەموو گوێگرە ئازیزەکانی بێت.
ئەیاس سایب هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، نوێترین بەرهەمیشی بەناوی “گیان و گیان” بڵاوکردۆتەوە

ھەواڵی زیاتر