پارێزگارى هەولێر پیرۆزبایی لە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانـی قۆناغی12ی ئامادەیی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2024.7.20، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنیەوە، پیرۆزبایی لە قوتابییە (یەکەم، دووەم، سێیەمەکان)ـى پۆلى 12ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی – پیشەیی) سنورى پارێزگاى هەولێر کرد.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی دەستخۆشی لە یەک بە یەکی قوتابیان کرد، کە بۆ ئەم ساڵی خویندنى 2023-2024، لە سەر ئاستی هەرێمى کوردستان نمرەی بەرزانەیان بەدەستهێناوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

جێگەی باسە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، دیاری پارێزگا لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە پێشکەش بەو قوتابیانە دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر