هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

هه‌ولێر …‌ حه‌وته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه‌

له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر به‌ قوتابیانی ده‌رچووی زانكۆو په‌یمانگاكان ببه‌خشرێت و له‌ ناوەخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامی به‌ پرۆسه‌ی خوێندنیان بده‌ن، حه‌وته‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20_7_2024, له‌ ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر, حه‌وته‌مین زنجیره‌ پیشانگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فه‌راهه‌م كردنی هه‌لی كارو دابین كردنی كورسی خوێندن بۆ قوتابیان له‌ ناوەوەو ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ….
له‌ دوای هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌م پیشه‌نگایه‌ له‌ چه‌ند شارێكی دیكه‌ ده‌كرێته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م زانكۆییانه‌ بكه‌ن و ئاگاداری چۆنیه‌تی وه‌رگرتن بن، هه‌روه‌ها زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ زانكۆكانی هه‌رێم. له‌ پێشانگاكه‌دا چه‌ندین زانكۆی بریتانی و توركیا، ئێران، مالیزیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، هه‌رێمی كوردستان و هیندستان به‌شدار‌بوون .