هەولێر.. 45 تاقیگەی پزیشکیی تایبەت داخران

لە هەولێر، لەبەر نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان، 45 تاقیگەی پزیشکیی تایبەت داخران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی تاقیگە، دوای بەدواداچوون و گەڕان لە ڕێگەی لێژنە و تیمەکانیان، دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەک دەرمانی تاقیگەیی ماوەبەسەرچوو و هەروا 24 تاقیگە، کە بێمۆڵەت کاریان کردبوو، داخران؛ 21 تاقیگەی تایبەتی دیکەش کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبوو، داخران و پێ بژاردنیان بۆ کرا.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ڕێگەی گشت بەشەکان بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو شوێنانە دەکات بۆ لە نزیکەوە ئاگاداریی لە چۆنییەتی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی تەندروستی لە نەخۆشخانە و تاقیگە و گشت سەنتەرەکان.

ھەواڵی زیاتر