په‌پامێكی سه‌ره‌خۆشیی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

سەرۆک مه‌سعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بۆ کۆچی دوایی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری موسڵ و هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکارەکەی دەردەبڕێت.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی موسڵ

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی

ھەواڵی زیاتر