پارێزگاری هەولێر داوا لە فەرەنسا دەکات لە هاوکارییەکانی بۆ ڕووبەڕوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت
چوارشه‌ممه 17ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازیی له یان برایم، کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لەو دیدارەدا، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی فه‌ره‌نسا دووپاتكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوپه‌یمانیی و هاوبه‌شی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسایه.
هاوکات، پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسای بۆ گه‌لی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، داوای كرد هاوكاریی و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه، به‌رده‌وام بێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی دروستكردنی ڕێڕه‌وی پایسكلسواری له‌هه‌ولێر كرد و ڕایگه‌یاند: سوودی زۆرمان له بیرۆكه‌كانی ئان هیداڵگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس وه‌رگرتووه كه له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه پاریسی له خنكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل ڕزگاركرد و هه‌ولێریش له ئەمڕۆوە ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
ئاشكراشی كرد، له پێناو سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، سوود له شاره فەرەنسیزمانەکانیش وه‌رده‌گرین.
لە بەرامبەردا، كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان دووپاتی بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسای كرده‌وه، هاوکات خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداری و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌ربڕی كه له 26ـی ته‌مموز ده‌ست پێ ده‌كات و تاكو 11ـی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، كونسوڵی فه‌ره‌نسا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پرۆسه‌كه خواست.
له پێناو جه‌ختكردنه‌وه له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كورد، هه‌ردولا ڕێككه‌وتن رێوڕه‌سمێكی شایسته له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس رێك بخه‌ن و لەوێدا مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات بكه‌نه‌وه