كۆلێژی تەكنیكی سۆران سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرە، ئەم كۆلێژە ساڵی 2002 دامەزراوە، لە چەندین بەشی زانستی پێكهاتووە، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون دیدارێكمان لەگەڵ ( یاریدەدەر د.سیروان لەتیف حاجی ڕاگری كۆلێژی تەكنیكی سۆران) كرد .
لەسەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. سیروان باسی لە مێژووی كۆلێژ و بەشەكان و ژمارەی قوتابییان كرد و گووتی:”كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران، له ساڵی 2002 سه‌ره‌تا به ناوی په‌یمانگای ته‌كنیكی سۆران دامه‌زراوه، تا ساڵی 2011 له به‌شه‌كانی (په‌رستاری، له‌دایكبوون و منداڵان، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، په‌لی ده‌ستكرد، كارگێڕی یاسا، كارگێڕ كار، كۆمپیوته‌ر) پێكده‌هات، به‌ڵام دواتر، به‌شه‌كانی (په‌لی ده‌ستكرد و كارگێڕی یاسا) خوێندن تێیاندا ڕاگیرا و (به‌شی كۆمپیوته‌ر)یش ناوی بۆ (به‌شی ئای تی) گۆڕدرا، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه له به‌شه‌كانی (په‌رستاری، شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، له‌دایكبوون و منداڵان، ئای تی، ژمێریاری و كارگێڕی كار) پێكدێت. له زۆرینه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی كه ئێستا له ئارادان خوێندنی ئێوارانیش هه‌یه. ژماره‌ی قوتابییانمان به‌هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران (1300) قوتابیمان هه‌یه، له باره‌ی مامۆستایانیش نزیكه‌ی (30) مامۆستامان هه‌یه، كه ده‌توانن وانه تیۆرییه‌كان بڵێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌ی مامۆستا له ئاست پێویستی و داخوازی ئێمه‌دا نییه، بۆیه پڕۆسه‌ی هاندانی ستافه‌كه‌مان ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌خوێندن بده‌ن، له‌لایه‌كی تر له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی تریش له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریمان بۆ بكه‌ن تا خاوه‌ن بڕوانامه باڵایه‌كان له‌لایه‌ن بگوازینه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی كۆلێژه‌كه‌مان. بۆچی ئه‌و ژماره‌ی مامۆستا له ئاست داخوازی ئێمه نییه؟ چوونكه له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (2021) ناوی په‌یمانگایه‌كه‌مان بۆ كۆلێژ گۆڕدرا، بۆیه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌مان ده‌ستپێكردووه، تا له داهاتوو به قه‌باره‌ی ناوی خۆی ماف به‌و دامه‌زراوه‌ویه بده‌ین كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی پێمان سپێردراوه.”
بەو پێیەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان لەو ماوەی ڕابردوو پۆستی ڕاگری كۆلێژی وەرگرتووە، بۆیە لێمان پرسی پلان و بەرنامەتان چییە بۆ زیاتر بەرەو پێشەوە چوونی كۆلێژ ؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ:”له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه، چۆن بتوانین پڕۆسه‌ی ناو گۆڕینی په‌یمانگا بۆ كۆلێژ بكه‌ینه ڕاستی، خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوی باشمان بڕیوه و ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م ساڵیش نه‌بێت بۆ ساڵی ئاینده ده‌كه‌ینه ڕاستی، له‌لایه‌كی تر كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ كه له‌گه‌ڵ داخوازی بازاڕ و پێویستی خه‌ڵك بگونجێت له پلانماندا هه‌یه و تا ئێستا وه‌كوو بیرۆكه كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و به دڵنیاییه‌وه له داهاتوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌یبینن. خۆی دامه‌زراوه‌ی زانستی پێویستی به توانای مرۆیی و ژێرخانێكی تۆكمه هه‌یه، توانای مرۆڤیش زیاتر له ستافی ئه‌كادیمی قه‌تیس ده‌بێته‌وه، بۆیه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی مامۆستا و دروستكردنیان داین، له‌لایه‌كی تر هۆڵی خوێندنیش یه‌كێكی تر له كاره‌كانمانن. خاڵێكی تر كه باوه‌ڕمان وایه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین، دروستكردنی كۆنتاكته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كۆلێژ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆلێژه ببێته هانده‌رێك بۆیان تا به پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان ئاشنا بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رگای كۆلێژه‌كه‌مان بۆ ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و سنووره خستۆته سه‌ر پشت و ئێستا سه‌نته‌رێكی ناحكوومی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی تواناكان هۆڵه تیۆریی و پڕاكتیكیه‌كانمان به‌كاردێنن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خووله‌كانیان، هەروەها ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكی زانستی وه‌كوو
بیرۆكه ئێستا له كاردایه و ئیشه‌ڵڵا بۆ چه‌ند مانگی داهاتوو به‌رنامه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نین.”
تایبەت بە بەشەزانستیەكان و پەیوەست بوونیان بە بازاڕی كارەوە دكتۆر ئاماژەی دا:”ئه‌و به‌شانه‌ی كه هه‌ن هه‌موویان (15) ساڵ پێش ئێستا كراونه‌ته‌وه بۆ ئەو سه‌رده‌م زۆر گرنگبوون، به‌ڵام ناشكرێت پێمان وابێت ئه‌و پسپۆڕیه‌ی كه ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێپه‌ڕیوه، ته‌واو بازاڕی پڕكردۆته‌وه، چوونكه ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی لای ئێمه هه‌ن، پێویستی به‌رده‌وامی كارن، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به‌رده‌وام هه‌یه و له فراوانبووندایه، خزمه‌تگوزاری كارگێڕی دارایی و ته‌كنه‌لۆجەیاش به هه‌مان شێوه‌یه، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی هه‌مانه ئه‌گه‌ر 100%یش دانه‌مه‌زرێن، به‌ڵام ده‌رچووانی ده‌توانن له پیشه و شوێنی جیاواز له‌گه‌ڵ بڕوانامه‌كه‌یان هه‌لی كار به‌ده‌ست بخه‌ن.”
ڕاگری كۆلێژ سەبارەت بە ئاستەنگەكان گووتی:”یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كه‌مان نه‌بوونی ژێرخانێكی پێویستی كۆلێژه، به‌داخه‌وه تا ئێستا كار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه نه‌كراوه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران و سەرۆکایەتی زانکۆی پولی تەکنیکی هەولێر له‌سه‌ر هێڵین و دەرخستەش ئامادەکراون بۆ نوژەنکردنەوە دروست کردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ کۆلیژەکەمان تا ئه‌وه‌ی هه‌مانه له باڵه‌خانه و هۆڵ بیان پارێزین، خاڵێكی تر كه‌می هۆڵی خوێندن و تاقیگه له كێشه به‌رده‌وامه‌كانمانه، چوونكه ساڵانه ڕێژه‌ی قوتابیانمان له زیادبووندایه، ئه‌و زیادبوونه‌ی ڕێژه‌ی قوتابیی پێویستی به ستاف و هۆڵ و تاقیگه هه‌یه.”
سەبارەت بە خزمەتگوزاری بەشەناوخۆییەكان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان دەڵێ:”بۆ به‌شی ناوخۆیی، دوو به‌شی ناوخۆییمان هه‌یه، كه ته‌واوی قوتابییانی كچ له‌وێ ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش بێ كێشه نیین، چوونكه له زۆرێك خزمه‌تگوزاری بێ به‌شن و ساڵانه ده‌كه‌وینه به‌ر تانه‌ی لیژنه‌كانی به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی بۆ ئه‌م ساڵ ده‌رخسته‌ی پێویستمان پێشكه‌ش كردووه، تا ئه‌و كێماسیانه نه‌هێڵین. قوتابییانی كوڕیش به‌شی ناوخۆییان بۆ به‌كرێ گیراوه، هه‌وڵمانداوه هه‌رچی له توانا‌مان هه‌بێت بۆیان دابین بكه‌ین”.