مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیان، داوای ئاشکراکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەلار دەکات

هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیانی پ.د.ک، ڕایگەیاند، ئێمە بەتووندی ئیدانەی هەر جۆرە کردەوەیەکی ناڕەوا دەکەین و هەڤاڵانمان لەهەرشوێنێک بن پشتیوانی و بەرگریان لێ دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لەلایەنە ئەمنیە پەیوەندیدارەکانی دەڤەرەکە دەکەین لێکۆڵینەوەی ڕژد بکەن و بکەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکەن و ڕادەستی دادگا بکرێن.

ڕاشیگەیاند، ئەم جۆرە کردەوانە دەبنە هۆی درووستکردنی ناسەقامگیری و دڵەڕاوکێ بۆ لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتییان و بەدڵنیایەوە بەرژەوەندی گشتیی دەخاتە مەترسیەوە. “ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین و لەهەمان کاتدا پشتیوانیی هەر هەنگاوێک دەبین بۆبنبڕکردنی کردار و هێرشی لەم جۆرە”.

سەرلەبەیانی ڕۆژی 15ـی تەمموزی 2024، ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیان، لەکاتی بەڕێکەوتنی بۆ دەوامی فەرمی حزبی، ئۆتۆمبێلەکەی تەقێنرایەوە.

ھەواڵی زیاتر