سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەراسیمێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ خستنەبازاڕی زنجیرەی نوێی گالاکسی Z چەماوە.
ساڵانە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەز دەکات ئاهەنگی ناوخۆیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات کە هاوکاتە لەگەڵ ئاهەنگی جیهانی Galaxy Unpacked کە لەلایەن کۆمپانیای کۆری سامسۆنگەوە بەڕێوەدەچێت، لەسەر بنەمای پابەندبوونی هەمیشەیی سامسۆنگ و بەردەوامی گرنگیدان بە بازاڕی عێراق، و بەردەوامییەکەی هەوڵ دەدات بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانی لە عێراق بە دابینکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و وەشانی بەرهەم کە پێداویستیەکانیان دابین بکات و ئارەزووەکانیان بگرێتەوە.
لە مەراسیمەکەدا، سامسۆنگ دیارترین ئامێرە مۆدێرنەکانی خۆی و تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی خۆی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە زنجیرەی نوێی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، لەنێویاندا مۆبایلی گالاکسی Z Fold6 و مۆبایلی گالاکسی Z Flip6، جگە لە کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ گالاکسی Watch7 وهەروەها هێدفۆنە نایابەکانی گالاکسی Buds3 و Buds3 Pro سامسۆنگ ڕێگەی بە خەڵک دا خۆیان ئەزموونی هەموو ئامێرەکان بکەن بۆ ئەوەی چێژ لە دۆزینەوەی تایبەتمەندی و نوێکارییە نوێیەکان وەربگرن.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، بەڕێز موعەتز ئەلئەقراباوی، بەرپرسی یەکەی مۆبایلە خانەییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی Z کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، یەکگرتووترین زنجیرەی مۆبایلەکانی سامسۆنگە تا ئێستا، بەو پێیەی تایبەتمەندە بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر کە لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە پشتگیری دەکرێت، هەروەها ئەزموونی نموونەیی مۆبایل ئازاد دەکات کە ئاسۆی نوێی بەرهەمهێنان، داهێنانی بێ سنوور و پەیوەندی بێ بەربەست دابین دەکات”.