فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سبەی سێشەممە (16 ی تەمووزی2024)، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی عاشووراوە، پشووی فەرمی دەبێت.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌ندراوه، ڕۆژی چوارشەممە (17ی تەمووزی2024)، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.