چواس خالید – هەولێر
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی گه‌زنه له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و چه‌ند پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریش جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ده ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه.
پرۆژەی ستراتیژی ڕێگەی گەزنە
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ڕایگه‌یاند، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی گه‌زنه و به‌ستنه‌وه‌ی به شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری و شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و به شێوه‌یه‌كی خێرا كاری تێدا ده‌كرێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی ڕێگی گه‌زنه، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری پێویسته، كه به ته‌واو بوونی خزمه‌ت و كارئاسانی هاتووچۆ به هاووڵاتیان و ڕێبواران ده‌كات.
قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی گڕەسۆر
له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به گوژمه‌ی سه‌د و په‌نجا و دوو ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی گڕه‌سۆر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه جێبه‌جێكرا.
خزمەتگوزارییەکان دەرەوەی شارەکانیشی گرتووەتەوە
هاوكات له ١٣ی ته‌موزی ٢٠٢٤، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستكردنی ڕێگه بۆ گونده‌كانی بنبێرزی گه‌وره، شێخه شه‌ل، گاینجی گه‌وره و گرده‌چاڵ دانا.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه به گوژمه‌ی دوو ملیار و سه‌د ملیۆن دیناری عێراقییه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ڕێنمایی و فه‌رمانه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه زیادتر ده‌ستی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنانه درێژ بكرێت و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ بكرێت، كه له ڕابردوودا وه‌كو پێویست خزمه‌ت نه‌كراون.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی، “ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌كان له نێوان شار و ده‌ره‌وه‌ی شار یه‌كسان بێت، یه‌كێك له خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانیش ڕێگاوبانه، كه هه‌موو كۆڵانه‌كانی گونده‌كانی گاینج، بنبێرز، شێخه شه‌ل و گرده‌چاڵ قیرتاو ده‌كرێت، كه درێژییه‌كه‌ی ده كیلۆمه‌تره”.
پارێزگاری هه‌ولێر مژدهیدا، كه چه‌ند پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ئاو، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له‌وانه و به گوژمه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، چه‌ند گه‌ڕه‌ك و كۆڵان له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش قیركران.
به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كورستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به درێژایی چوارده كیلۆمه‌تر، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌دێیی قه‌سرۆكی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش قیركرا.
به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن دیناری عێراقی، دوو ڕێگای سه‌ره‌كی له ناحیه‌ی قه‌سرۆك قیرتاوكرا، كه پێشتر ئه‌و دوو ڕێگه‌یه، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له شاره‌دێیه‌كه دروستكردبوو.
پێشكه‌شكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌كاتێكدایه، ده ساڵه حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ، به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت.