شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

بەفەرمی کاتی هاتنی دوو مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش دیاری کرا

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه‌ تەناهییەكان “پێشمەرگە و ئاسایش” ته‌واو بووه‌ و نێردراوه‌ بۆ به‌غدا، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی دوو مانگیان بگات.

پێشه‌وا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەدوای پێوەندیی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان درا.

هەورامانی ئەوەیشی گوت، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ی مووچه‌ی هەردوو مانگەكە لە بەغداوە بگات.