تۆمەتبارێک بە 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارێك بە 35 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە بـەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە 12ـی تەمموزی 2024، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانییان تۆمەتبارێك لەشاری دهۆك، بە 35 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستگیر بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر