پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو ده‌کرێت

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە، پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بکرێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە تەواوکردنی دەکرێت و کێشەی کەم ئاوی چارە دەبێت.
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ئاری ئەحمەد، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان لە ساڵی 2013وە کاری تێدا کراوە، بەڵام بەھۆی کێشەی دارایی ڕاگیرابوو، ئێستا سەرجەم کێشەکان لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە چارەکراون بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە بکرێتەوە.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: ئەو پڕۆژەیە بە ڕێژەی نزیکەی 55%ی تەواو بووە، بەھۆی چەند ھۆکاری دارایی و گرێبەستی یاسایی، کێشەی ھەبوو، بە بڕیارێکی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت ئەو کێشانە چارە کراون و بودجەی پڕۆژەکەش 21ملیۆن دۆلارە، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە دەربەندیخان کێشەی کەم ئاوی نامینێت. ئێستا کێشەی بەردەم دەستپێکردنەوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە چارە کراون و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە تەواوکردنەوەی پڕۆژەکە دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت خەڵکی خۆشەویستی دەربەندیخان.

ھەواڵی زیاتر