شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.