نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دووپاتی كردەوە كە بەهەموو شێوەیەك ئامادەن پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ كڵاوديۆ كۆردۆن جێگرى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
له ديدارەكەدا كۆردۆن سوپاس و پێزانينى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى ڕۆژى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
هەروەها جەختی كردەوە كە نەتەوەیەكگرتووەكان بە هه‌موو شێوەیەك پشتگيری نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى.
لاى خۆشیيه‌وه سه‌رۆكى ديوان سوپاسى يۆنامى كرد بۆ هه‌وڵ و پشتگيرييان له ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا.