سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتالیا، پرسی بەردەوامیی بە هەماهەنگی و ڕاهێنان و پشتیوانییەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.
وەک وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتالیا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی کۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتالیا بووە.
چوارشەممە 10ـی تەممووزی 2024 ، فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر، سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەگەڵ ژه‌نه‌رال فیولۆ پاولۆ فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتالیا و شاندێكی یاوەری کۆبووەوە.
له‌و کۆبوونەوەیەدا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئیتالیا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر به‌هێزكردن و باشتركردنی هه‌ماهه‌نگیه هاوبه‌شه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاری مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كان .
سه‌رۆكی ئه‌ركان ڕایگه‌یاند: به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان و به‌دواداچوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌ركه‌كانیان له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، مایه‌ی پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەیە، به‌تایبه‌ت كه ئیتالیا وڵاتێكی گرنگی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی دژی داعشه. له ڕابردووش‌دا، له بواره‌كانی دابینكردنی پێداویستیه لۆجستیه‌كانی سه‌ربازیی و مه‌شق و ڕاهێنان و چاكسازیدا، هاوكاریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، ئێستەش له بواری ڕاوێژ و چاكسازیدا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن.
لە لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌رال فیولۆ به‌ڵێنی دا كه له‌بواری ڕاوێژكاریی و ڕاهێناندا هاوكاری پێشمەرگە دەبن و به‌رده‌وامی به پرۆژه‌كانیان ده‌ده‌ن.
شایانی باسه، له‌سه‌ره‌تای دروستبونی هاوپه‌یمانیه‌تی نێودهوڵەتی شه‌ری دژی داعش، ئیتالیا وه‌ك یه‌ك له ده‌وڵه‌ته كاریگه‌ره‌كان، هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه