ئەنجوومەنی وەزیران پرسی مووچە و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی 01-07-2024 لە بەغدا کرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە بابەتی مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دیوانی چاودێریی هەردوولاوە. هەروەها کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی هاوبەشی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکان و سیستەمی باج لەنێوان هەرێم و عێراق.

ھەواڵی زیاتر