وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە لەبارەی خەرج نەكردنی مووچەی فەرمانبەرانیان دەخاتەڕوو

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی خەرج نەكردنی مووچەی فەرامانبەرانیان لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە بڵاو كردەوە.

وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت “وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی كە بووەتە هۆی خەرج نەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان”.

هەروەها دەڵێت “لەم ڕووەوە هەمووان ئاگادار دەكەینەوە كە وەزارەتمان بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێری فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەری كردووە”.

دەشڵێت “خەرجی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی حوزەیران (مانگی 6)ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، لە لیستەكەدا فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتی پەرلەمانی تێدا نییە.

بۆ ئەم مەبەستەی وەزارەتی دارایی رایگەیاند كە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە

ھەواڵی زیاتر