بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، پڕۆژەی ئاوی “تەق تەق – کۆیە ” وەستێنراوە.

سێشەممە، 9ـی تەمموزی 2024، ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە، ئاگاداری هاووڵاتیانی شارۆچکەی کۆیە دەکاتەوە کە پڕۆژەی ئاوی “تەق تەق – کۆیە ”  کاتژمێر 7:30ـی بەیانی، بە ناچاری وەستێنرا بە هۆی لێکترازانی لوولەی 18 ئینجی لە نزیک تەق تەق.

ڕاشیگەیاند، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی چاککردنەوەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بتوانن چاکی بکەنەوە و ئاو بگەینەوە شارۆچکەی کۆیە. داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویست تا کاتی چاککردنەوەی لوولەکە لە بەکارهێنانی ئاو، زێدەڕۆیی نەکەن.

ھەواڵی زیاتر