یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

بارزانی لە بەغدا و ستارمر لە بەریتانیا سەرکەوتن

شێرکۆ حەبیب

هەڵبەتە دوو بابەتی جیاوازن، بەڵام یەک ئامانجن، یەکیان لەوڵاتی رۆژئاوا و لە وڵاتی دایکی دیموکراسی، ئەوەی تر لە ڕۆژهەڵات و لە وڵاتێکی دیکتاتۆری ڕەوشت تا ساڵی ٢٠٠٣، بەڵام کەسایەتیەکی دیموکرات و ئاشتیخواز ئەویش سەرۆک بارزانی یە.
ئاساییە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا بکات لە هەر کات و ساتێک، بەڵام سەردانی ئەم جارەیان ئاسایی نەبوو بەڵکو بایەخ و گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەبوو، کە هەردەم هەڵگری پەیامی ئاشتی و تەبایی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە، یەکڕیزی و پابەندی دەستوور و ڕێککەوتننامەکان داوای سەرۆک بارزانی بوو، لە لایەنەکانی بەغدا، خاڵەکانی خستەر سەر پیتەکان، یا ئەوەتا عێراق بۆ هەمووان بێت و دەستوور سەروەر، هەموو لایەک یەکسان بن لە بوونی هاووڵاتییەتی، هەموو لایەک هاوبەش بن لە ئەرک و ماف، یا کورد بڕیاری مافی چارەنووسی خۆی بدات.
سەرۆک بارزانی بۆ نوێنەری زلهێز و وڵاتانی رۆژئاوا و جیهانی عەرەبی و تورکیا و ئیران ئەوەی ڕوونکردەوە کەوا کورد هەردەم ئامرازی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیانە و پابەندی دەستورە و سوورە لەسەر مافە دەستووریەکانی.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی ڕەنگدانەوەیەکی ئیجابی هەبوو لە ڕاگەیاندنە جیهانی و نێوخۆیەکان، تەنانەت لایەنە ناکۆکەکانی بەغدا لەسەر یەک مێز کۆکردەوە و ئاماژەیان بەگرنگی سەردانەکە کرد.
بابەتی دووەم هەڵبژاردنی وڵاتی شانشینی یەکگرتوو بوو کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هەڵبژاردن ئەنجام درا و ئاکامەکەی ڕاگەیاندرا و سەرۆکوەزیرانی نوێ دەست نیشان کرا، لە ئەنجام پارتی پارێزگاران دووچاری گەورەترین شکست بوون لە مێژووی یەک سەدە، هەڵبەتە ئەمەش هۆکاری هەڵەکانی ئەو حزبە بوو کە کە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ئەنجامی دا، ئەمەش وای لە هاووڵاتی بەریتانی کرد دەنگ بدەن بە پارتی کرێکار بە ڕابەرایەتیی کییەر ستارمر بۆ یەکەم جار لە مێژوو ٤١٢ کورسی بەدەست هێنا، میللەتی بەریتانیا ئەوەی سەلماند کەوا ئینتما بۆ نیشتمان و خاکە نەک بۆ حزب و ئەوانەی دەنگیان بە پارتی کرێکار داوە هەڵبەتە زۆریان لە پارتی پارێزگارانن، ئەم هەڵوێستەیان بۆ ئەوەی پارێزگاران بێنەوە هۆش خۆیان و بەرژەوەندی هاووڵاتی و بەریتانیا لەسەرووی بەرژەوەندیەکان بێت.
هەڵبژاردنی پێش ئەم جارە بەشداریم کرد و دەنگم دا، لەکاتی هاتنە دەرەوە لە هۆلی دەنگدان لە هاووڵاتیەکی بەریتانی تەمەن سەرووی حەفتا ساڵیم پرسی دەنگدت دا بەکێ؟ گوتی ئەوە تایبەتە بەخۆم گوتم من ڕۆژنامەنووسم دەمەوێ بابەتەک لەسەر ئەو هەڵبژاردنە ئامادە بکەم گوتی” من ئەندامی حزبی کرێکارانم زیاتر لە ٥٠ ساڵە بەڵام ئەم جارە دەنگم دا بە پارێزگاران بۆ ئەوەی دەربچن و حزبەکەی من بەهۆش خۆی بێتەوە و لە هەڵبژاردنی ئایندە سەرکەوێ. بەڵێ بینیمان ئەم جارە بە شێوازێک سەرکەوتن، گرنگ ئینتما بۆ نیشتمان و خاکە نەک بۆ چەند دۆلارێک وڵاتی خۆت بسووتێنی و خیانەت لە نیشتمان و میللەت بکەی.
ئەم دوو بابەتە هەردووکیان تایبەتمەندن بە دیموکراسی لە عێراق و کوردستان هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و لە بەریتانیا ستارمر.