فەزیلە شۆرش
هەموو دەزانین هەر کۆمەڵگەیەک بەبێ ئافرەت دروست نابێ و نەدەبوو، واتە بناغەی هەر کۆمەڵگەیەک ئافرەتە، پێشکەوتن و پێشچوونی کۆمەڵگە بەستراوە بە پێشکەوتن و بەرزی پێگەی ئافرەتەوە لەم روانگەوە رێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتایی دامەزراندنیەوە باوەری بە توانا و بوونی ئافرەت هەبووە و هەیە، بە بەردەوامی دەبینین لەکۆنفراسەکانی هەلبژاردنی کادیرانی پارتی بۆ دەستەی کارگێری بنکە و رێکخراو و ناوچەکان و لقەکان بەتایبەتی لە سالی ٢٠٢٤ ژمارەیەکی بەرچاوی کاندیدانی ئافرەتن، دەرگای هەلبژاردن والایە بۆ خۆپالاتن بۆ زۆرترین ژمارەی کاندیدان بەتایبەتی ئافرەتان، ژمارەیەکی باشیشیان وەک کارگێڕ دەرچوونە و دەردەچن.
بۆ ئەوەی زیاتر ماف و ماندوو بوونی هەر کادیرێکی حزبی پارێزراو بێت بە تایبەتی ئافرەت
پارتی دیموكراتی كوردستان دەستاودەست کردنی پۆستەکان و پێكەوەبوون و یەكترقبوڵكردن لە ناو ئۆرگانەکانی زۆر بە گرنگ و پێویستی دەزانی، جەختیش لە خەباتی ئافرەتان دەکا لەگشت قۆناغەكانی خەباتی نەتەوەییدا، رۆلە بەرچاوەکەی ئافرەتان لە خەباتی ئازادی کوردستان و دروست بوونی هەرێم، بەگرنگ وەردەگیرێت، بێگومان هەستی نیشتیمانپەروەری و دلسۆزی و خەمخۆری ئافرەتان بۆ نیشتیمان، هەلقولاوی ناخە پاکەکەی ئافرەتان و باوەربوونیان بە رێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمرە، هەر بۆ ئەمەش نیشتیمانسازی بە بێ باوەر بوون بە توانای ئافرەت نابێت، گرنگە ئافرەتیش باوەری بە خۆی زیاتر هەبێت و کاری حزبی بە گرنگتر وەربگری و باشیش بزانی کڕۆکی پاراستنی ئاسایشی نەتەوە و نیشتیمانیش هەستی بەرپرسیارێتی تاک و کۆمەڵگەیە بەرامبەر نیشتیمان، ئافرەتیش وەک تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە شانبەشانی پیاو تێدەکۆشێ بۆ پاراستنی ئارامی نیشتیمان.
بە شانازیەوە پارتی دیموکراتی کوردستان
حزبێکە کە بە هەموو شێوەیەک سینکی بوویتە قلغانی پاراستنی شکۆی ئافرەت و بەرزی پێگەی ئافرەت، لە ناو حزب و کۆمەڵگە و نیشتیمان و هەمیشە داکۆکیکار بووە بۆ مافی ئافرەت.
رێبازی بازانی نەمر هەموو کات دروشمەکانی کردۆتە کردار بۆ ئازادی تاک و نیشتیمان و بەرجەستەکردنی دەستکەوتەکانی خەباتی رێبازی ئازادیخوازی گەلی کورد، جێگای شانازیە پارتی لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی بۆ ئازادی، پێداویستیەکانی قۆناغەکانی
خەباتی کوردی بە گرنگ وەرگرتووە
بۆیە پارتی بوون شانازیە