دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا ده‌كات به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا .

 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی لە کیەر ستارمەر ده‌كات، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا. 

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه‌، بەڕێز کییەر ستارمەر؛ پیرۆزباییتان لێدەکەم به‌ بۆنه‌ی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئێوە بۆ بەردەوام بوون لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.

 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، پارتی كریكاران سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر پارتی پارێزگاراندا به‌ده‌ستهێنا و توانی كۆتایی به‌ چوارده‌ ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و پارته‌ له‌ به‌ریتانیا بهێنێت.