ڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای برایم خەلیل – دێرەبین – سەحێلا، دەکەوێتەوە کارکردن، ئەم پڕۆژەیە کە درێژیەکەی ١٤ کم، بودجەی ٤١ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و دەکەوێتەوە کارکردن و بڕگە کۆتاییەکانی کە بریتین لە ڕاخستنی دواچینی قیرتاوکردن و ھێڵکاری و نیشانەکانی ھاتووچۆ و گاردڕێڵ کە لە چەند مانگی داھاتوو ئەنجام دەدرێت. پێشبینی دەکرێت پڕۆژەکە تاکو کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
شایەنی ئاماژەپێدانە کە تەکنەلۆژیای (Stone Mastic Asphalt ) بەکاردەھێنریت لە پڕۆژەکەدا کە بە یەکێک لە جۆرە قیرتاوە ھونەری و تازەکان دادەنرێت و چینەکانی قیرتاوکردن بەھێزدەکرێت، کە ئەمە دوومین جارە لە کوردستان بەکاردەھێنرێت.
هەر بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان،د. ئاگرین عبدالله بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجیکردن پڕۆژەکانی ڕگاوبانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەرکردەوە .