سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر چاره‌كردنی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور.
سەرۆک بارزانی، لە ماڵی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووه‌وه و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆك بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون لە چارەكردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراقی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستی نیشتمانی بەرانبەر پرسە جیاوازه‌كانی پەیوەست بە بەرژەوەندی عێراق و بەردەوامیدان به هەوڵەکانی چارەکردنی کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق و هاوکاریکردنی هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەکردنیان دووپات كرایه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەشێک لە سەرکردەکانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان بەغدا و هەولێر کرا، هاوکات جەخت لە چارەكردنی سەرجەم کیشەکان کرایەوە.