لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر تاوتوێی بڕیاری رێپێدانی زەوی دابەش دوو كراوە و بۆ ئەم مەبەستە جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت بڕیارەكە لە خزمەتی خەڵکی کەمدەرامەت بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی ئەندازیار کارزان عبدولهادی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لە بارەی چەندین بڕیار و ڕاسپاردە و خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر، کۆبوۆنەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەکی گشتی تیشک خرایە سەر کارە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکاندا بەپێی نەخشەی کەرتی و هەروەها کارکردن لەسەر ڕێڕەوی پلان و ڕێنماییەکان بۆ خزمەتکردنی شاری هەولێر و هاووڵاتییان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت کرایەوە لەسەر کاری هاوبەش و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و بڕیاری ڕێپێدانی زەوی دابەش دوو لە خزمەتی خەڵکی کەمدەرامەت و هاونیشتمانیان و ئاوەدانکردنەوەی شاری هەولێر.