سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی پەروەردە داوای سیڤی چەند پسپۆرییەک دەکات

ئاگاداردەکاتەوە، ئەوانەی نیازیان هەیە بە هەمیشەیی ببنە مامۆستای پیشەیی، سیڤییەکانیان بنێرن.

دووشەممە (1ـی حوزەیرانی 2024)، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری مامۆستایانی پیشەیی دامەزراو و دەرچووانی کۆلێژەکانی( ئەندازیاری، پەروەردە، زانستەکان، ئابووری و کارگێڕی) سنووری پارێزگای هەولێری کردەوە، بەپێی ئەو پسپۆریانەی کە دیاریکراون لە(بازرگانی-بەشی ژمێریاری، گەشتوگوزار-بەشی کارگێڕی هۆتێل و مێوانداری، دیزاین-بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین، کۆمپیوتەر-ئای تی)، دەتوانن لەڕێگەی واتسئاپەوە بە ئۆنڵاین، سیڤیەکانیان پێشکەش بکەن بۆ بوون بە مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگای پیشەیی هەولێری پێنج ساڵی(خوێندنی ئینگلیزی) لە یەکی تەممووز تاکو 20ـی تەممووزی 2024، بەو مەرجەی، پێشکەشکار زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێ لە ئاستی intermediate B1+، لەگەڵ ئەوەش پێشکەشکار بەڵێن بدات پێنج ساڵ لە خزمەتکردن بە پەیمانگە بەردەوام بێت، هاوکات پێشکەشکار ئامادەیی هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی و پسپۆری بە پیشەییەکەی.

وەزارەتی پەروەردە بۆ ناردنی سیڤییەکان ئەو  دوو ژمارەیەی بڵاوکردووەتەوە.

07505106363

07505106464