سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێك هێناوه و له‌گه‌ڵ داواكاریی گشتیش له په‌یوه‌ندیدان.
سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه و ئه‌و كه‌س و شوێنه‌یشیان دۆزیته‌وه كه گومانلێكراون. ڕوونیشی كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ئه‌وه‌ی نێژراوه كۆرپه‌یه یاخود نا، نه‌خاسمه كه كۆمه‌ڵگه وا تێ گه‌یه‌ندراوه ئه‌م كۆرپه‌یه ناشه‌رعیی بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌م بابه‌ته زۆر هه‌ستیاره و په‌یوه‌ندیی به زۆربه‌ی پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. گوتیشی، له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان ڕێنماییان له‌باره‌ی له‌باربردنی كۆرپه‌له هه‌یه.
سامان به‌رزنجی دووپاتیشی كرده‌وه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌یسێكی له‌م شێوه‌یه هه‌موو ڕێكارێكی توندی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر