سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هه‌ولێر..به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی باوكی هه‌ریه‌ك له‌ ئوسامه‌ نوجێفی و ئه‌سیل نوجێفی كرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27-6-2024 به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وزاد هادی به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای مووسڵی پارتی و عه‌لی خه‌لیل به‌رپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی په‌رله‌مانتارانی عێراقی و كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی و كوردستانی، پێشوازی له‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی باوكی هه‌ریه‌ك له‌ ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌سیل نوجه‌یفی پارێزگاری پێشووی مووسڵ كرا.
دوای گه‌یشتنی ته‌رمی خوالێخۆشبوو عه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی، وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، تاجه‌ گوڵینه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها تاجه‌گوڵینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانرا.
هه‌روه‌ها له‌‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ رۆڵی كاریگه‌ری خوالێخۆشبووعه‌بدولعه‌زیز نوجه‌یفی له‌ كایه‌ی سیاسیی وه‌ك دوا ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌رده‌می پادشایه‌تی عێراق كرا، تیشكیشخرایه‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوبراوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر.