خالید فاتیحی
نامه‌ی 18
تاهیره‌ی ئازیزم
ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه لێت دوورم، هه‌رچه‌نده پێوانه‌یه‌كی دروستم له‌به‌رده‌ستدانییه به‌ڵام پێموایه لانیكه‌م هه‌ندێك لێم بێزاربووبی و ئێستاش كه‌م بووبێته‌وه. كاتیك سێ هه‌فته یان بیست و پێنج رۆژ نه‌مبینی، گوێت لێم نه‌بێ، نامه‌م نه‌خوێنیه‌وه، دیاره ئاسووده‌ترده‌بی و ئه‌و تۆوه‌ی له دڵتدا بۆ فه‌رامۆشی چاندووته ره‌گ داده‌كوتێ. هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانی دوایت له‌گه‌ڵم، (واباشه هه‌رباسی نه‌كه‌م) هه‌ركه‌سێكی دیكه با دڵشكاو و نائومێدی ده‌كرد. منیش ئێستا هه‌رچه‌نده دڵشكاوم به‌ڵام نائومێدنیم، چونكه عاده‌تم به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت كردووه. له‌وماوه‌یه‌ی پێكه‌وه‌بووین، هه‌تا زیاتریش، هه‌ر له پازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ڵسوكه‌وتت هه‌رئاوابووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه لێت دووربم و بێئومێدبم، له دڵی مندا جێگایه‌كی گه‌وره‌ت بۆ ئاواڵایه. ئه‌و یاده‌شیرینیانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆم هه‌ن، بۆ ساتێكیش لێم دوورناكه‌ونه‌وه. به جورئه‌ته‌وه ده‌ڵێم: هێشتا شاژنی دڵی منی.
ئه‌گه‌ر نامه‌م نه‌نووسیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌بووه كه تۆ گوتبووت یان ده‌ترسام نامه‌كه بده‌یته باوكم، نا. هیچ شتێكی ئاوا نه‌بووه، زیاتر ده‌مویست له ده‌ستی من رزگارت بێ. من زۆرباش ده‌زانم بۆچی ئاوا له‌گه‌ڵم جوڵایه‌وه، دیسان هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو كه ته‌له‌فۆنیشم بۆ نه‌كردی. نه‌مده‌ویست هه‌تا بۆ چركه‌یه‌كیش بیرت له‌لای من بێت. كاتێك له‌من بیزاری با له‌بیرت بچمه‌وه. باشترنییه؟
به‌ڵام من له‌تۆ جیاوازم. هیچ پێشهاتێك ناتوانێ له‌تۆم دوورخاته‌وه. هیچ شتێك ناتوانێ تۆم له‌بیربباته‌وه. ته‌واوی وجودی من پڕه له خۆشه‌ویستی تۆ. تۆ ئه‌گه‌ر له‌من بیزاری، من به خۆشه‌ویستییه‌كی قوڵتر خۆشمده‌وێی. من له هه‌مان جێگای پێشوو كارده‌كه‌م. له به‌یانییه‌وه تا نیوه‌ڕۆ له (فه‌رمانده‌یی)م و ئێواران ده‌خه‌وم و وه‌نه‌وزده‌ده‌م. وه‌كو جه‌سته‌یه‌ك یان گیاندا‌رێك كه مێشكیان ده‌رهێنابێ ده‌ژیم.
من چاوه‌ڕوانتم. چاوه‌روانم هه‌رچۆنێك بێ بتبینم. هه‌تا ئه‌گه‌ر به خه‌ونیش بێ.
ناونیشانی من: فه‌رمانده‌یی سه‌ڵته‌نه‌ت ئاوا. به‌شی ته‌ندروستی- یان ته‌جریش/ سندوقی پۆستی ژماره 7.
نامه‌م بۆ بنووسه چیبكه‌م، ئایا نامه‌ت بۆ بنووسم؟ ئایا دیسان لێم بێزاری؟
8/5/1341هه‌تاوی
نامه عاشقانه‌كانی نووسه‌ری ناوداری ئێران، غولامحسێن ساعدی (1935-1985) كه بۆ تاهیره‌ی كوزه‌گه‌رانی نووسیون.