لە دۆکان؛ فێستیڤاڵی کولتووری و کاری دەستی خانمان بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

لە قەزای دۆکان، فێستیڤاڵی کولتووری و کاری دەستی بۆ کۆمەڵێک خانمی دەستڕەنگین بەبەشداری خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچوو.

خونچە جەبار، خانمێکی دەستڕەنگینی فێستیڤاڵەکە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: “زۆر دڵخۆشم وەکو ئافرەتێکی دەستڕەنگین کە بەشداری ئەو فێستیڤاڵە کولتورییە کردووە، فێستیڤاڵەکە لەکۆمەڵێک شتی زۆر جوان و جیاواز پێکهاتبوو، هەر لە کاری دەستی و خواردنی جۆراوجۆر و کۆمەڵێک شتی تر، من خۆم بە کۆمەڵێک کاری دەستی بەشداریم کردبوو، کارە دەستییەکانم نمایشکرد و خەڵکێکی زۆر کارەکانی منی بەدڵ بوو، بەگشتی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکە چێژیان لەو فێستیڤاڵە کولتورییە وەرگرت و دڵیان خۆش بوو، هیوادارم ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوامیان هەبێت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت بەشداری لەو فێستیڤاڵە کولتورییە بکات.