دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

45 هەزار خێزان ناچارن ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی 3 خوولەک بکوڵێنن

عەبدولقەهار هەولێری/هۆلەندا

زیاتر لە 45 هەزار ماڵ لە پارێزگای گێلدەرلاند ناچارن ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی سێ خوولەک بکوڵێنن پێش ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەکاریبهێنن.

کۆمپانیای ئاوی خواردنەوە ڤیتێنس بەکتریای ترشی لاکتیکی لەناو تانکی ئاودا دۆزیەوە کە دەبێتە هۆی بەکتریا لە گەدە و ڕیخۆڵەکاندا.
ئاوی کوڵاو بەکتریای ئينترؤكوكوس مورافييؤنسيس ناهێڵێت ئەم ئامۆژگارییە ناوچەکانی دویسبورگ، دێدهام، دێرین و زێڤنار دەگرێتەوە و ئەو دانیشتووانەی ئامۆژگاریان به پەیامێکی ئیمەیڵى پێگەیشتووە کە داوایان لێدەکات ئاوی خواردنەوەکەیان بکوڵێنن.
ئه و بەکتریايه لە تانکی ئاوی خواردنەوە لە دارستانی نزیک ئیلیکوم دۆزرایەوە کە کوالیتی ئاوی ئەوێ هەموو ڕۆژێک پشکنینی بۆ دەکرێت و کاتێک بەکتریاکە دۆزرایەوە، دەستبەجێ بڕیاردراو
ئاگاداری دانیشتووانان کرایەوە پێویستە ئاوی خواردنەوە بکوڵێنن.
بەپێی وتەی ڤیتێنس، گۆڕینی ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ ئه وه يه تاكوو دانیشتووانی شارەوانییەکانی دویسبورگ، مونتڤێرلاند، ڕیدن و سێڤینار بتوانن بەردەوام بن لە خواردنەوەى ئاوی کوڵاو.
کۆمپانیای ئاوی خواردنەوە باس لەوە دەکات کە کوڵاندنی ئاو بۆ ماوەیەکی کورت لەناو کتریدا بەس نییە به ڵكوو ئاوەکە پێویستی بە کوڵان هەیە بۆ ماوەی سێ خوولەکی تەواو بۆ ئەوەی بەکتریاکە بکوژێت.ڕۆژنامەی
دی گێلدەرلاندەر نووسیوویەتی، مارکێتەکانی ناوچە زیان لێکەوتووەکان نزیکەی هەموو ئاوەکانیان فرۆشتووە.