ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەری پارێزگای دهۆك گەنجێك ئاگری لە جەستەی خوشكەكەی بەردابوو و 80%ی جەستەی سوتاندبوو، دوای چەند كاتژمێرێك لە هەڵاتنی تاوانبارەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس دەستگیركرا.
پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: لە گەڕەكی ماڵتا لە سەنتەری پارێزگای دهۆك گەنجەك دوای لێدان و ئەشكەنجەدانی خوشكەكەی، ئاگر لە جەستەی بەردەدات، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەش بۆ شوێنێكی نادیار رای كرد.
راشیگەیاند: دوای چوار كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەكە، گەنجەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.
هەروەها رایگەیاند: ئافرەتەكە كە دایكی سێ زارۆكانە، 80%ی جەستەی سوتاوە و ئێستا لەژیر چاودرێری پزیشكیدایە.
پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە لە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە بزانن