هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هه‌ولێر… دوو تۆمه‌تبار به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه‌ ده‌ستگیر كران

گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه‌.

موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ھ. م.ع) و (ک. ع. ص) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرد.

هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (جامایکا)، چەقۆیەک، کەتەرێک و دامبۆکسێکدا گیرا.

ئه‌و گوته‌بێژه‌ روونیكرده‌وه‌، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکكارە یاساییەکان، رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوەڕاست کران.

دوو تۆمه‌تباره‌كه‌
دوو تۆمه‌تباره‌كه‌