هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

دادگای فیدراڵی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە

دادگای فیدراڵی عێراق، سەرجەم ئەو داواکارییانەی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون رەتكرده‌وه‌.
 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌27 ى 12ى 2021،  دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام دا.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی راگرتنی رێوشوێنەکانی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی رەت کردەوە.
دادگای باڵای فیدراڵیی هەروەها سکاڵای ھادی عامری کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان دەکات رەت کردەوە و رایگەیاند کە تا ئەو کاتەی سکاڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، بڕیاری خۆی لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکان دوادەخات.
لە میانی دانیشتنەکەدا، ھەروەھا دادگای باڵای فیدراڵیی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی داھاتوو کرد کە یاسای ھەڵبژاردنەکان ھەموار بکاتەوە و تەنھا پشت بە سیستمی ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست ببەسترێت.
ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵیی، ھاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی لایەنگرانی لایەنەکانی ناڕەزایی لە ئەنجامەکان لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەردەوامە کە لە میانیدا دەروازەکانی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدایان داخستووە.
لەئێستادا، ھێزێکی زۆر لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و دەورووبەری بڵاوکراونەتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی بەرگرتن لە ھەوڵی خۆپیشاندەران لە ھەڵکوتنەسەر ناوچەکە.
رۆژی یەکی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی، رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووه‌.