وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی پڕۆسەی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 چەند بڕیارێكی ده‌ركرد.
له بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان نێردراوه و راگه‌یه‌ندراوه كه پێویستە سەرجەم پەروەردەكان لە 24ی 8 تا 29ی 8 قوتابیان بەسەر هۆڵەكانی خوێندندا دابەش بكەن و له سیسته‌می ئی په‌روه‌رده‌كان تۆماری بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی بریاره‌كه‌دا هاتووه، لە 31ی8 تا 5 ی9ی 2024، خشتەی هەفتانەی وانەكانی خوێندن داده‌نێن و به‌شه وانه‌كان بۆ مامۆستایان دیاری ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕۆژی 1ی 9، ڕۆژی پهیوهندیكردنهوهی مامۆستایانه به‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
له كۆتاییدا بڕیاردراوه، لە ماوەی پشووی هاوینیدا كارگێڕیی ناوەندەكانی خوێندن رۆژانی دووشەم و پێنجشەم لە دەوامدا دەبن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاقی كردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12 له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ده‌بێت.