پارێزگای هەولێر دوو خزمەتگوزاریی نوێ بۆ وەڵامدانەوەی هاووڵاتییان دەخاتە بەردەست

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، لەڕێگەی ژمارەیەکی تەلەفۆن و خزمەتگوزارییەکی ئینتەرنێت، وەڵامی سکاڵا و داخوازیی هاووڵاتییان دەدەنەوە.

پێنجشەممە (13ـی حوزەیرانی 2024)، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، ژمارە تەلەفۆنی 07506000707 یان داناوە بۆ وەڵامدانەوەی هاووڵاتییان لەکاتی دەوامی فەرمیدا، داواکارییەکانیان وەردەگرێت و دەیگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار، هاوکات چارەسەری خێرا و گونجاو بۆ داواکارییەکانیان دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزگای هەولێر ئاشکرای کردووە کە، خزمەتگوزاریی e Service لەنێو ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای هەولێر www.hawlergov.org، هاووڵاتی لەو خزمەتگوزارییە سکاڵا و داواکاریی و مامەڵەکانی بگەیەنێت و بەزووترین کات وەڵامیان دەدرێتەوە

ھەواڵی زیاتر