کتێبی پەراوێز و هەژاری لە کۆڕێگی ڕۆشنبیری دا ناسێندرا

مەزهەر كەریم – سلێمانی

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان و ساڵۆنی ڕۆشنبیری.

کۆڕی کتێبی “پەراوێز و هەژاری” نووسەر “سمکۆ محەممەد” بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی کورد بەڕێوەچوو.
تیایدا نووسەر ڕۆشنایی خستە سەر ڕەهەندەکانی پەراوێزخستن لە نێو کۆمەڵگا و ناوەڕۆکی چاپکراوە نوێیەکەی و گرفتەکانی نێو کۆمەڵگە و کارنەکردن لەسەر بنەماکانی هێز و توانا و داهێنانی تاک و بایەخ نەدان بە کەسانی ڕۆشنفکر و بیری کراوە.
هەر لە چوارچێوەی کۆڕەکەدا، نووسەر تیشکی خستەسەر گرنگی خوێندنەوەی کتێب و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری تاک لە ڕێگەی بەرهەم و چاپکراوی نوێ و گرنگی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان لە بەستنی کۆڕ و سیمینار بۆ دەستنیشان کردنی ئەو گرفتانەی دەبنە هۆکار بۆ پەراوێزخستن و گرنگی نەدان بە تواناکانی مرۆڤ لەسەردەمی زانستی تەکنەلۆژیادا.

ھەواڵی زیاتر