وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوون و به دیزاینێكی نوێ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ـی حوه‌زیرانی 2024، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له قه‌زای قه‌ڵادزێ گوتی، له ناوه‌ندیی هه‌موو قه‌زا و شاره‌كاندا نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوون له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی جیایه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بڕیار دراوه به جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی قه‌ڵادزێ له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئه‌و قه‌زایه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای قه‌ڵادزێ بڕیاریان دا نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌زاكه بكرێته نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوون.
سامان به‌رزنجی ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ته‌رخان كردووه و به دیزانێكی نوێ تایبه‌ت ده‌كرێت به نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌رنامه‌یاندایه چوار به‌شی دیكه‌ی بۆ زیاد بكه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌رخسته‌ی بۆ ده‌كه‌ن و تایبه‌ته به دروستكردنی (دار أطباء) و ڕێكخستنه‌وه‌ی باخچه‌ی ناو نه‌خۆشخانه‌كه و ئاماده‌كردنیه‌تی به ئامێره نوێیه‌كان و چه‌ندان لایه‌نی دیكه ده‌گرێته‌وه و له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژی (20ـی حوزەیرانی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 607 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی کۆنی قەڵادزێ و گونجاندنی بۆ نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.