جەزا کەریم یەکەم بەرهەمی فۆلکلۆری بڵاوکردەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

گۆرانیبێژ جەزا کەریم، یەکەم بەرهەمی فۆلکلۆری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژ جەزا کەریم دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە دابەشکردنی میوزیک و هەڵبژاردنی شیعری گۆرانییەکان خۆم کردوومە و میکس ماسترینگی کارەکە لە وڵاتی ئێران لەلایەن ئەمیر کیژانی بۆم ئەنجامدراوە و ئومێد خولامیش کاری دەرهێنانی کلیپەکەی بۆم کردووە.
دەڵێتیش: ئەو کارە نوێیەم، بەرهەمێکی فۆلکلۆرە و هەڵبژاردەی سێ بەرهەمی مامۆستا حەسەن زیرەکە و هەر سێ بەرهەمەکە بەشێوەی مقامە و من بەشێوازی مۆدێرن دووبارەم کردۆتەوە.
گۆرانیبێژ جەزا کەریم، تەمەنی ٢٦ ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە. ئەمە یەکەم بەرهەمی هونەری خۆیەتی کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوبکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر