سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی ئەوقاف یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاری دەكات

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاری كرد.

رۆژگار جەعفەر سەرۆكی شاندی راگەیاندنی حەج رایگەیاند: دادگای باڵای شەرعی سعوودییە 15ی حوزەیرانی دیاری كرد بۆ رۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە.

راشیگەیاند: هەروەها دادگاكەی سعوودییە رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیرانی وەك یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری كرد.

ئەمشەو دادگای باڵای شەرعی سعوودییە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە كە مانگیان بینیوە و سبەی هەینی یەكەم رۆژی مانگی (ذي الحجة)ـەیە، بەمەش رۆژی 16ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت